کونسوڵی گشتی بەریتانیا:

پێویستە هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە ئازادی ڕادەربڕین بکات و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت

لڤین:

جەیمس سۆرنتن  کونسوڵی گشتی بەریتانیا، بەبۆنەی کۆتایهاتنی کارەکەی لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا چوار خواستی بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەیە.

جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە پەیامی کۆتای کارەکەیدا، کە لە هەژماری فەرمی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە فەیس بووک، بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت،” هەرێمی کوردستان پێویستە چاکسازی ئەنجامبدات و بەریتانیاش وەک چۆن پشتگیری چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکات، ئاواش پشتگیری چاکسازییە بەگشتی.”

یەکێکی دیکە لە داواکانی کونسوڵی بەریتانیا، لەبارەی ئازادی ڕادەربڕینە و داواکارە،” هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە ئازادی ڕادەربڕین بکات و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، وەک چۆن ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەهەندێک خاڵ کردووە کە پێویستە ئەنجام بدرێت.”

لە بارەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد کە خواستێکی تری کونسوڵی بەریتانیایە لە هەولێر، ئاشکرای دەکات،” مانەوەی پەیوەندی بۆ عێراقێکی بەهێز، زامنی مانەوەی هەرێمی کوردستانە بە بەهێزی.”

جەیمس سۆرنتن ئاماژەی بەوەشکردووە،” هەلی باشی ئابووری هەیە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبێت چاکسازی و وربینی بکرێت و دەرفەت هەیە هەولێر ببێتە دوبەی عێراق.”

لە کۆتاییدا کونسوڵی بەریتانیا دڵنیایی دەدات لە مانەوەی وڵاتەکەی وەک دۆستێکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەش بەریتانیا هیوادارە هەرێم لەوبوارانەدا هەنگاو هەڵگرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button