وەزارەتی کارەبا زانیاری لەبارەی دۆخی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا و گرفتەکانی ئاشکرا دەکات

لڤین:

ساڵانە و لە وەرزی هاوین و زستان بەهۆی بەرز بوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان کەم دەبێتەوە، لە ئێستادا بەهۆی بەرز بوونەوەی زۆری پلەی گەرما بە جۆرێک پلەی گەرما لە هەندێ شوێن نزیک بووەتەوە لە ( ٥٠ )،ئەمڕۆ ( هەینی، ٢ی تەمووزی ٢٠٢١ )، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی دۆخی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا و گرفتەکانی ئاشکرا کرد.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا:

رۆژی 15ـی حوزەیران، 5 یەکەی کۆمپانیای ماس، بەهۆی چاککردنەوە لە کار کەوتوون، کە بە هۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا لە توڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.

هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا پێویستی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا هەیە.

توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3300 مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 3500 مێگاوات.

کێشەی پەستانی گاز لە وێستگەی خەبات چارەسەر کراوە و 350 تا 400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو توری نیشتمانی گەرێندراوەتەوە، بەھۆیەوە بڕی بەرھەمھێنانی گشتی بەرز بووەتەوە.

کێشەی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە.

لە دهۆک توانای بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبا هەیە. بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی، تەنیا 80 تا 100 مێگاوات بەرهەم دەھێندرێت و تەنیا %10ـی بەکار خراوە.

بە بوونی سوتەمەنی دەتوانرێت 1000 مێگاوات لە دهۆک و 1000 مێگاواتی دیکەشی لە هەولێر و سلێمانی بەرهەم بھێندرێت.

تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سروشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، لە کاتێکدا دابینکردنی مووچە لە ئەولەوییاتی حکومەتە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەشی هەن.

خەرجیی بەرهەمهێنانی کارەبا:

شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە بەرهەمهێنان کارەبا مانگانە 80 بۆ 85 ملیۆن دۆلارە. داهاتی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی 5 مانگدا 179 ملیار دینار بووە، کە مانگانە دەکاتە 35.8 ملیۆن دۆلار.

واتە 50 ملیۆن دۆلار کورتهێنان هەیە.

65%ـی خەرجیی کارەبا لەسەر حکومەتە و %35ـی لەسەر شانی خەڵکە.

پێدانی کارەبا بە عێراق:

وەزارەتی کارەبا هیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرهەم دەھێژێت، ناداتە هیچ شوێنێکی دیکە.

340 مێگاوات لەو وێستگەیانە کە بە هۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە لە کار وەستاون، لەلایەن عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی کەرکووک و موسڵ بەکار خراون.

عێراق بۆ خۆی لەرێگەی کۆمپانیاکانیەوە سوتەمەنی دیزل دابین دەکات و هیچ پەیوەندییەکی بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدەرێتە هاووڵاتیانی کوردستان.

پێوەری زیرەک یەکێک لە باشترین پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبایە. تا ئێستا زیاتر لە 750,000 پێوەری زیرەک بەستراون، کە دەکاتە نیوەی هاوبەشانی کارەبا.

بەهۆی پێوەری زیرەکەوە:

کۆنترۆڵی بەفیرۆچوونی کارەبا کراوە.

سەرپێچی کارەبا چارەسەر کراوە.

مانگانە پسوولە دەدرێتە هاووڵاتیان.

بۆ خوێندنەوەی پێوەر، پێویست ناکات بچینە ناو ماڵی هاووڵاتیان.

هیچ تێچوونێکی لەسەر هاووڵاتییان نییە.

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 18,100 حاڵەتی سەرپێچی بڕاوە و تاوەکوو ئێستاش بڕینی سەرپێچییەکان بەردەوامە.

رێژەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی:

هەولێر 42%

سلێمانی %28.3

دهۆک %24

گەرمیان %4.7

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button