سێ کەس بەتۆمەتی لەناوبردنی ماسییەکانی چەمی ڕۆخانە دەستگیرکران

لڤین:

پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کۆمەڵێ وێنە بڵاو بوویەوە کە تێیدا وادەردەکەوت کە ژمارەیەکی زۆر ماسی لە چەمی ڕۆخانە ژەهر خوارد کرابوون، ڕاگەیاندنی – قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ ( هەینی، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە،” دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ماسی لە چەمی ڕۆخانەی ناحیەی قادرکەرەم لەناوچوون، ڕۆژی ١ی تەموز قائیمقامی چەمچەماڵ بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی ناحیەی قادرکەرەمی کردوو بەپێی مادەی ٤٢ فەرمانی گرتن بۆ چوار کەس دەرکرا.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” قائیمقامی چەمچەماڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی دارستانی ڕاسپارد بکەرانی ئەو کارە ڕووبەڕووی یاسابکرێنەوە.”

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەمڕۆ ٢ی تەمووز سێ ڕاوچی دەستگیرکران کەخەڵکی سنورەکەن و بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکران.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button