لە هەولێر تەرمی هاووڵاتیەک دۆزرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، شۆفێری تانکەرێک لەنێو تانکی تانکەرەکەیدا خنکا و دوای دوو ڕۆژ مانەوەی تەرمەکەی تێیدا دۆزرایەوە

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ ( هەینی، ٢ی تەمووزی ٢٠٢١ )ڕایگەیاند،” شەوی ڕابردوو ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی تەرمێک لە ناو تانکی تانکەرێکی سووتەمەنی و لەلایەن تیمەکانی ڕزگارکردن ی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تەرمەکەی دەرهێنرا و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.”

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، هاوڵاتییەکە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و شوفێری تانکەرەکەیە کە تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنییە، هەرچەندە تانکەرەکە سوتەمەنی تێدا نەبووە، بەڵام لەنێویدا خنکاوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button