بەھۆی لافاوەوە دوو کەس لەئیزمیر گیانیان لەدەستدا

به هۆی ئهو شەپۆلە بارانبارینە بهلێزمهیهی ماوهی چەند ڕۆژێکە شاری ئیزمیری گرتوەتەوە، لافاو لهچهند ناوچهیهك دروستبووە و جگە لە زیانە ماددییەکان بەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە دووکەس گیانیان لەدەستداوە.
دەربارەی زیانەکانی لافاوەکە ئیسماعیل چاتاکڵی، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ناوەندی فریاکەوتنی ئیزمیر، ڕایگەیاند: جگەلەوەی بارانبارینی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو كاریگهری نهرێنی كردۆتە سهر ژیانی هاوڵاتییان و زیانێکی زۆری مادییداوە تائێستا بەهۆی لافاوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەو بەرپرسەی تورکیا، وتیشی: ئاستی ئاوی 19 چەم بەرزبوەتەوە، دوو هەزار و 693 کەس داوای هاوکاری بەپەلەیان کردووە، کە یەک هەزار و 714 یان بەهۆی کەوتنە ژێر ئاوی شوێنەکانیان و 52 یان بەهۆی گیرخواردنەوە بووە.
یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا کە لە شارۆچکەکانی بوجا، کاراباغڵار، کۆناک و مەندەرەس و ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە بەر لافاو، کارەکانی دوو هەزار و 391 کارمەند بە 451 ئۆتۆمبێلەوە بۆ بەهاناوەچوانی خەڵک بەردەوامە.