بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا کازمی چەند بڕیارێکی دەرکرد

لڤین:

سەرۆک وەزیرانى عێراق، بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کارەبا کۆمەڵێک بڕیار دەردەکات و رایگەیاند، پێویستە بەخێرایی ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت.

مستەفا کازمى، بڕیاریدا شانەیەکى قەیران بەمەبەستى روبەڕوبونەوەى کێشەى کارەبا پێکبهێندرێت کە هەریەکە لە وەزارەتى کارەبا و نەوت و دارایی و ناوخۆ و ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیران ئەندام دەبن تیایدا. پێویستە کارى خێرا ئەنجام بدات بۆ زیادکردنى کاتژمێرکانى پێدانى کارەبا لە پارێزگاکانى عێراق.

بە گوێرەی بڕیارەکەی کازمی، پێویستە هاوکارى دارایی و هونەرى و لۆجستى خێراى وەزارەتى کارەبا بکرێت و زیادەڕۆییەکان بۆسەر دامەزراوە کارەباییەکان لاببرێت. شانەی قەیرانەکە پێویستە لە کۆبونەوەى بەردەوامدابێت بەمەبەستى بڕیاردان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button