وەزیری رۆشنبیری داوا دەکات هەورامی بخرێتە پڕۆگرامی خویندنەوە

لڤین:

وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزیری پەروەردە دەكات زمانی هەورامی بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە 30 حوزەیرانی ئەمساڵ ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە “ماوەیەکە باس و خواس لەسەر خوێندنەوە و نوسین بە شێوەزاری هەورامی بوەتە رۆژەڤ و قسەی لێدەکرێت و هەندێکجار داواکاری دڵسۆزانە کراوە و بڕێ جاریش گلەیی لە خەڵک و رۆشنبیرانی دەڤەرەکەوە هەیە لەوەی کە حکومەتی هەرێم گرنگی بە شێوەزاری هەورامی نادات لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا”.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە یونسكۆ هۆشداری دەدات لە لەناوچونی چەند زمان‌ و زاراوەیەك كە هەورامی یەكێكە لەو زاراوانە.

ئەو داواشی لە وەزیری پەروەردە کردووە “لە قۆناغی بنەڕەتیدا، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەك بە زمانی هەورامی بخوێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button