ئاشنا عەبدوڵا: ناکرێت هیچ که‌سێک ڕابکات له به‌رپرسیارێتی

لڤین:
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا واپیشاندرا که به‌ته‌نها وه‌زیری دارایی هۆکاری ئه‌م هه‌موو قه‌یران و نه‌گبه‌تییەیە، نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ی که ده‌گوزه‌رێت ناکرێت هیچ که‌سێک ڕابکات له به‌رپرسیارێتی.
ئاشنا عەبدوڵا، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: وه‌زیره‌کان و تیمی حکومه‌ت که هاتوون بۆ پەرلەمان دانیان به‌وه‌داناوه داهات زیادیکردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ ده‌ڵێت 20% داهات زیادیکردووه، وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت 100 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ زیادیکردووه، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ده‌ڵێت 135 ملیۆن دۆلار زیادیکردووه و 330 ملیۆن دۆلار ته‌مویلی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌که‌ین.
ئەو باس لەوە دەکات پەرلەمانی کوردستان نەتوانیوە هیچ شتێک لە ژیانی خەڵک بگۆڕێت و ئەوەس ئەوانی نیگەران کردووە و دەشڵێت: به‌ڕاستی قسه‌کردن هیچ له بابه‌ته‌که ناگۆڕێت ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌نجامه.
ئاشنا دەشڵێت: ئه‌وه‌ی که بڵاو کرایه‌وه نیگه‌رانییه‌کانی وه‌زیری دارایی ئه‌وه نیگه‌رانی هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ده‌توانرێت واسه‌یری بکرێت له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بڵاوکرایه‌وه.
یەو روونیدەکاتەوە “نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ی که ده‌گوزه‌رێت ناکرێت هیچ که‌سێک ڕابکات له به‌رپرسیارێتی، هه‌رکه‌سه به‌پێی قه‌باره و به‌پێی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی نابێت هیچ که‌سێک ڕابکات له به‌رپرسیارێتی به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا ئه‌وه بوو هه‌ندێک له هێزه سیاسیه‌کان ڕاده‌که‌ن له به‌رپرسیارێتی ئه‌مه کێشه دروست ده‌کات”.