داهاتی دەروازە سنوریەکانی عێراق لەمساڵدا بەرزبووەتەوە

لڤین:

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە ٥٥٠ ملیار دینار داهاتی دەروازە سنوریەکانی عیراق بووە.

عومەر عەدنان وائیلی بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمی راگەیاند: لەڕێگای بەئەنجامگەیاندنی ڕۆڵی چاودێری و سەرپەرشتیکردنی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە دەستەکەمان لە ساڵی  ٢٠٢٠ دا سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی داهاتەکان گەیشتووەتە یەک تریلیۆن و ١٩٤ ملیار دینار.

باسی لەوەکردووە کە لە سەرەتای ساڵی نوێ تا ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ توانراوە لەسەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی ٥٥٣ ملیار دینار کۆبکرێتەوە، کە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو کە ٤٨٧ ملیار دینار بووە، ئاستێکی بەرزە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button