بەهۆی پشتیوانی گروپەکانی سوریاوەیە

تورکیا وەک تاوانبار لەلایەن ئەمریکاوە ناسێندرا

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، تورکیا بە تۆمەتی هاوکاری خراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەوە، کە منداڵ بۆ کاری سەربازی بەکاردەهێنن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لە ڕوبەڕوبوونەوە چەکدارییەکاندا لە لیبیا تورکیا تۆمەتارە بە پتیوانی کردنی ئەو گروپانە، ئەوە جگە لە پشتیوانی کردنی گروپەکانی سوریا کە بە هەمانشێوە تورکیا پشتوانیان دەکات.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی راگەیاندووە “ئەوە جاری یەکەمە ئەندامێکی ناتۆ تۆمەتبار بکرێت بە بەکارهێنان یان هاوکاری گروپێک کە منداڵ تێیدا چەکدارە”.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گروپی چەکداری (سوڵتان موراد) کە گروپێکی چەکداری سوریە و قورکیا پشتیوانی دەکات، بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تۆمەتبارکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button