لەبارەی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی و ناوەندە نێو دەووڵەتیەکان دەکرێت

لڤین:

عەلی حەمەساڵح ئەندام پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەبارەی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی و ناوەندە نێو دەووڵەتیەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت،” بەتۆمەتی جۆراوجۆر نزیکەی ٣٦ کەس ماوەی ١٠ مانگە لە زیندان ئاسایشی ھەولێر زیندانی کراون و چەند کەسێکیش بڕیاری دەستگیکردنی بۆ دەرچوەو ھەڵھاتوە.

 

دەقی پەیامەکە:

لەبارەی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان

-رایگشتی کوردستان

-ناوەندە نێو دەووڵەتیەکان

بەتۆمەتی جۆراوجۆر نزیکەی ٣٦ کەس ماوەی ١٠ مانگە لە زیندان ئاسایشی ھەولێر زیندانی کراون و چەند کەسێکیش بڕیاری دەستگیکردنی بۆ دەرچوەو ھەڵھاتوە.

بە حوکمێکی ناڕەوا پێنچ کەس لە زیندانی کراوان شەش ساڵ بە زیندانیکردن حوکمدراون.. بڕیارە لە ٥ و ١٢ و ٢٩ ی ئەم مانگەوە پرۆسەی دادگاییکردنی ١١ چالاکوانێکی دیکە دەستپێبکات.. بەمادەی یەکی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣.. ھەمان ئەو یاسای پێنج چالاکوانەکەی دیکەی پێ دادگایی کرا..

بەپێی قسەی پارێزەران ئەم چالاکوانانە تۆمتبارکراون بەوەی بەکرێگرتەی چەند وڵاتێکن.. لە وانە ئەمریکاو بریتانیاو دروستکردنی گروپێک بۆ پشتیوانی کازمی…

ئەمشەو لەگەڵ ھەردوو پارێزەری خۆبەخش بەشدار حەسەن و کامەران سارمەمی لێکۆڵینەوەیەکی وردمان کرد بۆ ئەوی بە پلانێکی تۆکمە پشتیوانی سەرەوەری یاسا و دەستگیرکراوان و ئازادیخوازان بین، ھەم تیمی پارێزەران لە نێودادگادا بە باشترین بەرگری لە دەستگیرکرکراوانی بادینان بکەن و ھەم ئێمەش لە ئاستی نێوخۆی و دەرەکیدا پشتیوانی دروستبکەین..

داواکارین لە جەماوەری کوردستان و سەرجەم ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لایەنە سیاسیەکان پشتیوانێکی بەھیزی ئازادی بن..

داواکارین نوێنەرایەتی وڵاتان و ڕێکخراوە بیانیەکان بەدەنگ بانگەوازمانەوە بێن بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەڕاستی و دروستی دۆسیەکەو پشتیوانیکردن لە ئازادی..

عەلی حەمە ساڵح

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button