هەر وەزیرێكی حكومەت ٣٠ كەسی لەگەڵ خۆیدا دامەزراندووە

لڤین:

باڵامبۆ محەمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان بەبوار نیوزی ڕاگەیاندووە،” لەیاسای چاكسازی حكومەتی هەرێم دایناوە لەبری ئەوەی چاكسازی بكات لەبواری پاسەوانی، هەستاون ژمارەی پاسەوانی وەزیرەكانیان لەشەش پاسەوانەوە بۆ ١٠ پاسەوان زیاد كردوەو ژمارەی پاسەوانی بریكاری وەزیریشیان بۆ پێنج پاسەوان زیادكردوە. دامەزراندنیشیان بەشێوەی هەمیشەییە، بەڵام پەرلەمانتارێك سێ‌ پاسەوانی بۆ دانراوە ئەویش بەشێوەی گرێبەست، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەر وەزیرێكی حكومەت لەخزم و كەسە نزیكەكانیان ٣٠ كەسییان لەنوسینگەی وەزارەتەكانیان دامەزراندوە، هاوكات موچەی پاسەوانی پەرلەمانتاران لەدوای شەش مانگ موچەیان بۆ خەرجكراوە، بەڵام پاسەوانی وەزیرەكان لە یەكەم ڕۆژەوە موچەیان وەرگرتوە.”

لەبارەی چاکسازیشەوە ئاماژەی بەوەداوە،” لەیاسای چاكسازیدا ئاماژە بەوەكراوە هەموو پاسەوانەكان لە یەكەیەكی سەبەر بەوەزارەتی ناوخۆ ڕێكدەخرێنەوە، بەو جۆرەش دەبێت پاسەوانەكانی وەزارەتی پێشمەرگەش بخرێنە سەر ئەو یەكەیە، لەكاتێكدا مووچەی پاسەوانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ یەك ملیۆن دینار جیاوازیان هەیە ئەگەر پاسەوانێك لەوەزارەتی پێشمەرگە ٥٠٠ هەزار دینار وەربگرێت ئەوا هەمان پاسەوان لەوەزارەتی ناوخۆ ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار دینار وەردەگرێت، بۆیە ئەگەر ١٠ هەزار پاسەوانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بگوازنەوە سەر یەكەی پاسەوانی وەزارەتی ناوخۆ وەكو ئەوە وایە ٢٠ هەزار كەس بەمانگانەی ٥٠٠ هەزار دینار دامەزرابن، بۆیە ناتوانن ئەمە جێبەجێ‌ بكەن.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو،” بەتەنها پاسەوانانی سەرۆكانی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان لەگەڵ جێگرەكانیان هێندەی ژمارەی پاسەوانی هەمو وەزیر و پەرلەمانتاران دەبن، لەكاتێكدا لەپرۆژە یاسای چاكسازیدا بە یەك وشەش باس لەژمارەی پاسەوانانی سەرۆكانی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان و جێگرەكانیان نەكراوە، بۆیە ئەگەر تەنها چاكسازی لەو سێ‌ سەرۆكایەتییەدا بكرێت پێویست ناكات دەست بۆ هیچ شتێكی تر ببرێت، بەڵام ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت هەرچی دەبێت با ببێت، بەڵام بە مەرجێك زیانی بۆ خۆیان نەبێت.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button