نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

لڤین:
جارێکی دیکە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و گەیشتە سەر و 58 دۆلار.
ئەمڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 58 دۆلار و پێنج سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به 55 دۆلار و 20 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو، نرخەکەی به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، بەڵام لە كۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ خوار 55 دۆلار دابەزی و ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد.