سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کارەکەی دوور خرایەوە

لڤین:

لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاند،” دەمەوێت پێتان بڵێم پاش ساڵ و نیوێک لە دەست بەکاربوونم وەک سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکەم (پارێزگای سلێمانی) ئەمڕۆ به‌ بڕیاری به‌ڕێوبه یەتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ئەرکەکەم دوورخرامەوە.”

نوسیویشیەتی،” دەمەوێت سوپاسی کاک لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بەڕێز کاک ئاوات (قائیمقامی سلێمانی) ، بەڕێز کاک هیوا (بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی) و بەڕێز دکتۆر هەقاڵ پارێزگاری سلێمان بکەم کە پاڵپشتێکی تەواوم بوون لە بەجێگەیاندنی ئەرکە یاساییەکانم لە ماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا کە توانیمان بەشێوەیەکی زۆر باش کار لە پارێزگای سلێمانیدا بکەین.”

سوپاس بۆ بەڕێزان داواکاری گشتی سلێمانی کە پاڵپشتی بەهێزمان بوون..

سوپاس بۆ ئەندامانی لیژنەی باڵا و سەرجەم ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکان کە وەکو یەک تیم کارمان دەکرد..

ئاشکرایشی کردووە،” بەشێوەیەک توانیومانە بەڕێژەی ٪٩٥ کۆنتڕۆڵی دەرمانی قاچاخ و قەدەغەکراو و تەزویر بکەین و توانیمان چەندان سەرچاوەی دروستکردن و کارگەی دروستکردنی مەشروب و خواردنەوە کحولیەکان بدەینە دادگا و چەندان کەسی دیار ، کە بۆ یەکەمین جار بوو لە هەرێمی کوردستاندا بتوانرێت ڕووبەڕوویان ببنه‌وه‌ و بدەینه‌ دادگا و کۆتایی بە کارە نا یاساییەکانیان بێنین وە توانیومانە کاریگەریمان لەسەر سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان هەبێت کە بەشێوەیەک لە ئێستادا بەڕێژەیەکی زۆر پابەندی ڕێکارەکان بن و دەیان تەن خۆراک و گۆشت و خواردنی ماوە بەسەرچوو کۆنترۆڵ بکرێت بەدڵنیایەوە ئەمە بە پشتوانی کاک ئاوات قائیمقامی سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەکانی ئەو ئەم کارانە کراوە.”

هەروەها ڕایشیگەیاندووە،”لە ئەمڕۆوە وەک سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان کارەکەم کۆتایی پێ دێت و دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە ئەگەر لەهەر پۆست و پلەیەکی دیکەدا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م پێ بدرێت وەک فەرمانبەرێک ئاسایی یاخود له‌ هه‌ر پۆستێکی دیکه‌دا بێت بەوپەڕی پابەندبوون بە بنەما ئەخلاقی و یاسای و ئاینیەکانەوە کارەکانی خۆم بەجێ بگەیەنم بۆ خزمەتی ئێوە دەمەوێت لێرەوە لەم پۆستەوە ماڵئاوایتان لێ بکەم و گەردنم ئازاد بکەن بۆ هەر کارێک کە نەمکردووە و لە توانای مندا نەبووە وە سوپاستان بکەم بۆ ئەو پاڵپشتەی کە لەماوەی ڕابردوودا بۆ من هەتان بووە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانم.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button