داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرا

لڤین:

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، داهاتی فرۆشی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ مانگی‌ حوزه‌یران ( ٨٦ ملیۆن و ٧٦٥ هه‌زار و ٥٨٩ ) به‌رمیل نه‌وتی‌ خاو له‌ڕێی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان كراوه‌.”

سەبارەت بە داهاتەکەی، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندووە،”داهاته‌كه‌شی‌ ( ٦ ملیار و ١٤١ ملیۆن و ٧٧ هه‌زار ) دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ بووه‌”.

سەبارەت بە کێڵکەکانیش لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ وڵاته‌وه‌ ( ٨٣ ملیۆن و ٦٩٠ هه‌زار و ٣٥٢ ) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو،” له‌ كێڵگه‌كانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ته‌نها ( ٣ ملیۆن و ٧٥ هه‌زار و ٢٣٧ ) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهان كراوه‌.”

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایشیگه‌یاند،” كه‌ له‌ مانگی‌ رابردوودا رۆژانه‌( ٢ ملیۆن و ٨٩٢ هه‌زار ) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌ و هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٧٠،٧٨ دۆلار فرۆشراوه‌.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button