بە دوو ڕۆژ سێ ملیار دۆلار قەرزی حکومەت زیادی کردوە

لڤین: عباس فتاح ئەندام پەرلەمانی کوردستان

لەوانەیە بلێن ئەمە مەتەلە یان ڕاستی بەلام فەرموو لە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی حکومەت قەرزەکانی ڕاگەیاند لە ( ٢٧ ) ملیارەوە بووبوو بە ( ٢٨ ملیار )، ئەوکات وترا ئەو زیادبونە پارەی موچەخۆرانە بە مانای خۆیان پابەندە داریەکانە، کە حکومەت هاتە پەرلەمان ( ٥ / ١٠ / ٢٠٢٠ ) بوو بەلام بە وتەی خۆیان لە ڕونکردنەوەی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گوایە لە ( ٧ / ٥ / ٢٠٢٠ ) بڕیار دراوە پێنج مانگی موچەی فەرمانبەرانیش بخرێتە سەر حیسابی قەرزەکان.

پرسیارەکە ئەوەیە خۆ ئەو پێنج مانگەهەر نەدرابوو بە موچە خۆران کە سەرۆکی حکومەت هاتە پەرلەمان هەر دەکات ئەو پابەندییان لەسەر شان بوە بۆ خۆی ڕای نەگەیاندو ڕونکرنەوەی نەدا؟

یان بۆ ئەوەی بوو بڵێت من لە ماوەی کابینەی نۆ تەنها یەک ملیار قەرزار بۆتمەوە، ئێستا زانیمان لە ماوەی دووسالی کابینەی نۆ چوار ملیارو نیوو قەرزی زیادی کردوە.

ئێستا ئەوە زانیمان لە ماوەی کابینەی نۆ بۆ هەر مانگێک دووسەت ملیۆن دۆلارقەرزی زیادی کردەوە.

ئەوەی من نازانم ئەم حکومەتە تا کەی ئەتوانێ بەو شێوە ئیدارەی هەرێم بدات و چۆن ئەتوانی شایستەی دارای خەلک بداتەوەو ئومێد بۆ گەنجان بگێرێتەوە کە ولات جێ نەهێلن.

دەشبینم بۆ داپۆشینی وشەی قەرزاری هەندێک دەلێن و دەنوسن پابەندی داریی.

بەلام بەڕای من هەر وەکو ئەوەیە چ بلێی حسن کەچەرە یان کەچەر حسەنە. بەلام بۆ دڵی وان با پابەندی داری بێت، بەلام هەر قەرزارن وقەرزار دەبن.

عباس فتاح

1/7/2021

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button