زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت

لڤین:
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، نووسراویان بۆ وەزارەتی شەھیدان کردووە، بۆ پێدانی لیستی کەسوکاری شەھیدان بە مەبەستی دابینکردنی زەوی بۆیان.
ساسان عەونی، رایگەیاند، لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو نووسراوێکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد، بۆ ئەوەی رێنماییمان پێبدەن کە بە چ ئاراستەیەک کار لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان بکەین.
ئەوەسی ئاشکرا کردووە، چەند رۆژێک پێش ئێستا وەڵامیان داونەتەوە و کە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان بکەن و دەشڵێت: نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی شەهیدان کردووە، بۆ ئەوەی بە یەکەوە دابنیشین بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارانەی پێویستە بیکەین.
ئێستا 16 هەزار لە کوسوکاری شەهیدان رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی، ئەوە جگە لە شەهیدانی شەڕی داعش.