حکومەتی هەرێم لەبارەی سزادانی چالاكوانی بادینان:
دادگاكان سەربەخۆن و دەست لە پرۆسە یاساییەكان وەر نادەین

لڤین:
لە بارەی سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاكوانەکەی بادینان، نووسینگەی ڕێكخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم، دەڵێت: دادگاكان سەربەخۆن و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەكان وەر نادات.
نووسینگەی ڕێكخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان، ڕوونكردنەوەیەكی، لە بارەی سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاكوانەکەی بادینانەوە بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: “له 16 ی شوباتی 2021 دا دادگای تاوانی هه‌ولێر سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پێنج تۆمه‌تباردا سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی په‌ڕاوی دادگا ڕه‌وانه کرا بۆ تێهه‌ڵچونه‌وه، دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌ولێر بڕیاره‌که‌ی دادگای تاوانی له 6 ی ئایاردا په‌سه‌ند کرد، له 27 ی حوزه‌یراندا، دوای بڕینی گشت فلته‌ری دامه‌زراوه یاساییه‌کان بڕیاره‌که په‌سه‌ندکرا”.
هه‌روه‌ها نووسینگەی ڕێكخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان، ڕاشیگەیاندووە کە”که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و به‌هایانه‌ی گرتوه‌ته‌وه باوه‌ش که پێویستن بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی وڵاتی دامه‌زراوه‌یی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ، و پشت ده‌به‌ستێت به ستراتیژی پته‌و بۆ داڕشتنی یاسا و ڕێسا به‌شێوه‌یه‌ک که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان بێت”.
نوسینگەکە دەشڵێت: “دادگاکان سه‌ربه‌خۆن و حکومه‌تیش ده‌ست له پرۆسه یاساییه‌کان وه‌رنادات، داوا له قه‌واره بیانی و ناوخۆیبه‌کان ده‌که‌ین ڕێز له بڕیاره‌کانی دادگا بگرن، ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ده‌ستگیرکردن ته‌نیا به بڕیاری دادگا جێبه‌جێده‌کرێن”.
هەر له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، “حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان میدیای ئازاد به کۆڵه‌که‌یه‌کی گرنگی حکومڕانی و توخمێکی بنه‌ڕه‌تی دیموکراسی ده‌زانێت”.
هاوکات، حکومه‌تی هه‌رێم داوای له نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) و نوسینگه‌ی تایبه‌تی کۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کردوه تا هاوکار بن له به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می یاسایی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەر لە بڕیاریی داگا سەبارەت بەو سزادراوانە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەو چالاکوانانەی بە تاوانبار لەقەڵەمدا، هەروەها بە هۆی پەسەندكردنی سزای شەش ساڵ زیندان بۆ ئەو چالاکوانانەی بادینان لەسەر ئاستی كۆنسوڵخانە و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان رەخنەی زۆر لە حكومەتی هەرێمی کوردستان گیرا و بڕیارەكە بە سیاسی و نادادپەروەرانە لێكدرایەوە.