سەبارەت بە سیستەمی e- parwarda وەزارەتی پەروەردە گشتاندنێک بڵاودەکاتەوە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، سەبارەت بە سیستەمی e- parwarda گشتاندنێک بەسەر سەرجەم پەروەردەی شارەکاندا بڵاودەکاتەوە.

بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی مامۆستایان و خوێندکاران لەسیستەمێکی ئەلیکترۆنی و ئەرشیفکردنی سەرجەم دۆسیەی زانیارییەکان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەسپێکردنی کارکردن بە سیستەمی e- parwardaی راگەیاند و داواش لەخوێندنگاکان دەکات لەماوەی سێ هەفتەدا زانیارییەکانیان تۆمار بکەن.

بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان کراوە و داوا دەکات زانیارییە کەسیی و پیشەییەکانی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران لەناو سیستەمی e- parwardaدا تۆمار بکرێت.

لە بڕیارەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سیستەمەکە ئاسانکاری دەکات لەگواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەران و رونکردنەوەی پێویست دەخاتەبەردەست بەشی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی پلانی پەروەردەیی و زانینی توانا مرۆییەکان و پێداویستییەکان لەهەر خوێندنگە و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button