دادگای سلێمانی هیچ وەرگێڕ و شارەزایەک وەرناگرێت

لڤین:
لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی رایگەیاند، لەمساڵدا هیچ وەرگێڕ و شارەزایەکی دادوەری وەرناگیرێت.
لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی رایگەیاند: لەسەر بڕیاری سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی و بەهۆی زۆریی ژمارەی وەرگێڕ و شارەزایان و نەبوونی پێویستیمان بەو بوارە، بۆیە بۆ ئەمساڵ ساڵی ٢٠٢١ مامەڵەی بوون بە وەرگێڕ و شارەزای دادوەری لە هیچ بوارێكدا وەرناگیرێت.
لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا داوای کردووە بۆ ئەو مەبەستە هیچ کەسیک سەردانیان نەکات.