کوڕ و باوکێک لە حەوزێکدا خنکان

لڤین:

لە گوندێکی سنوری پارێزگای هەولێر، کوڕ و باوکێک لەنێو حەوزێکی ئاودا خنکان.

رووداوەکە لە گوندی پیرڕەش لە شارۆچکەی کەسنەزانی سنوری پارێزگای هەولێر، ڕوویداوە و بەپێی زانیارییەکان کوڕ و باوکەکە لە حەوزێکی نێو باخچەکەی خۆیاندا لە گوندەکەیاندا خنکاون.

باس لەوە دەکرێت، باوکەکە ناوی ئه‌مین فه‌خری به‌كره‌ و تەمەنی 37 ساڵە و منداڵەکەشی ناوی جان ئه‌مین فه‌رخییه‌ و له‌دایكبووی ساڵی 2007ە.

لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button