بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە زیاتر لە 130 کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی گەرما، ڕووی لە ناوچەکانی رۆژئاوای کەنەدا کردووە تائێستا زیاتر لە 130 کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی کەنەدا باس لەوە دەکەن کە لە رۆژی هەینییەوە، ئەم شەپۆلە بەهێزەی گەرما دەستیپێکردووە كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م 130 كه‌س و لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلەکەشدا، مەترسی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.

لەبەر ئەوەی لە زۆربەی ناوچەکانی کەنەدا، پلەکانی گەرما تا 30 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە و زۆربەی ماڵەکان ئامێری فێنککەرەوەیان نییە، ئەمە وای کردووە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستدەدەن، زیاد بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە سێ رۆژی رابردووشدا لەو ناوچانەی کەنەدا کە دەکەونە سەر زەریای ئارام، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەک لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ سەروو 49 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە.

فەرمانگەی کەشناسی کەنەدا، ئاشکرایکردووە کە بەرزترین پلەکانی گەرما کە تا ئێستا تۆمار کرابێت ٤٥ پلەی سەدی بووە، بەڵام لەئێستادا پلەکانی گەرما بۆ سەروو ئەو پلەیە بەرزبووەتەوە و بەم هۆیەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە دۆخی لەناکاو راگەیەندراوە.

بەهەمان شێوە شەپۆلی بەهێزی گەرما ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە و تا ئێستا 12کەسیش لەو وڵاتە بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button