کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد

‌لڤین:

کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی ئاشکراکرد و بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەکانی گەرما لەهەندێک ناوچە یەک پلە ڕوو لە دادەبەزین دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی پێنج شەممە پلەی گەرما لەهەندێک ناوچە یەک پلە دادەبەزێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەبێت و نزمترین پلەش 30 پلە دەبێت، سبەینێش بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 45 پلە بە 29 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ئەمڕۆ 45 بە 30 پلە و سبەی 45 بە 29 پلە دەبێت، لە دهۆک 44 بە 29 پلە و سبەینێش 44 بە 28 پلە دەبێت، لەکەرکوکیش ئەمڕۆ 48 بە 31 پلە و سبەی 47 بە 31 پلە دەبێت و لە هەڵەبجەش ئەمڕۆ 44 پلە بە 28 پلە و سبەینێش 44 پلە بە 27 پلە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button