لاهور شێخ جەنگی:

یەکێتیی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ی کردووە بە ئەولەویەتی کارەکانی

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ سەرجەم فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی دوو کۆبوەوە و ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ی کردووە بە ئەولەویەتی کارەکانی و ڕۆڵی کارای هەیە تیایدا.

ئەمڕۆ لە فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا لە شاری سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەگەڵ سەرجەم فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی دوو کۆبوەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا لاهور شێخ جەنگی چاویکەوت بە تیمی “حەرەس شەرەف” کە تیمێکی نوێیە و لە لایەن هێزەکانی پشتیوانیی دوو پێکهێندراوە، پیرۆزبایی لێکردن و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەک لە مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەکانی 70 و جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی هەواڵگری پێشمەرگە و لیوا روکن مەریوان فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دوو و عەبدوڵا کانی بەردینە لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادیبوون، هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە هێزەکانی پشتیوانیی دوو کرد کە لە چوارچێوەی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، بە ڕەسمی دەچنە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند پێزانینی خۆم پێشکەش بەم هێزە پۆڵایینە دەکەم کە بە بڕیاری سەرۆک مام جەلال دامەزراوە و خاوەنی بنچینەیەکی سەربازیی بەهێزە لەسەر دەستی فەریق نەوشیروان فواد مەستی کە زۆر بە سەرکەوتووانە شارەزا کراون بە دیسپلین و زانستی سەربازی و مەشق و ڕاهێنانی باشیان ئەنجامداوە، هەر بۆیە ئەم هێزە دەبێت بە بڕبڕەی هێزی پێشمەرگە وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی بەرچاویان بینوە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و بە خوێنی خۆیان سەلماندویانە کە خاوه‌نی تۆماری به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیین و خاوەنی دەیان شەهید و بریندارن لە سەرویانەوە فەرماندەکەیان لیوا حسێن مەنسوور و چەندین داستانی بەرەنگارییان تۆمار کردووە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە هاوسەرۆکی یەکێتی، دواتر باسی لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند؛ ئێمە وایدەبینین قووڵایی ستراتیژمان لە بەغدایە لە ڕوانگەی ئەو دەستوورەی کە پارێزگاری لە مافەکانمان دەکات و تاکە چەکە لە ئێستادا بەرگریی لە مافەکانمان پێبکەین.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە دۆخی ئەمنی و بەردەوامیی مەترسییەکان کرد و ڕایگەیاند؛ بەردەوامی هەڕەشەکان لەسەر ئەزموونەکەمان دەخوازێت کە زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین، هەر بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ی کردووە بە ئەولەویەتی کارەکانی و ڕۆڵی کارای هەیە تیایدا، لە پێناو ئەو ئامانجەی كه‌ هەرێمی کوردستان ببێت بە خاوەن هێزێکی دامەزراو و نیزامیی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی نیشتمانی و هەمیشە ئامادەبێت بۆ بەرگریکردن له‌ به‌ها باڵا كوردستانییه‌كان.

هاوسەرۆکی یەکێتی، دواتر باسی لە پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد و گرنگی و چارەنوسسازی ئەو هەڵبژاردنەی ڕوونکردەوە و وتی ئەگەر کورد یەکڕیز و یەکدەنگ بێت لە بەغدا دەتوانێت لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بکەین، لەو سۆنگەیەشەوە پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕانی بە دەستکەوتێکی گەورە لە قەڵەمدا و جەختیکردەوە کە دەرگای هاوپەیمانیەتییەکەمان کراوە دەبێت بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمانیان لەبەرچاوە و دەیانەوێت بەیەکەوە و بە بەهێزی بەرگریی لە مافەکانی میللەتەکەمان بکەین.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button