میتی تورکیا شەهیدبوونی دوو فەرماندەی پەکەکەی لە سلێمانی راگەیاند

لڤین:
دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا رایگەیاند، ماهییە ئاچ و ڕۆها راسی لە کاتی هێرشێکیاندا لە سنوری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراو بە (یەرەکە) پێشتر رایگەیاندبوو 19ی ئەم مانگە لە گوندی گەڵاڵەی سەربە شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا هێرشی کردە سەر هەڤاڵانمان، کە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێک چووبوون و دەگەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، لەم بۆردوومانەدا دوو هەڤاڵی ژن بەناوەکانی “ئەکین و ئادار” شەهید بوون.
ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا ناو وێنەی دوو گەریلایان بڵاو کردەوە کە لەو هێرشەدا شەهیبوون و دەڵێن “میت دەستنیشانی کردووە، کە کادیرانی پەکەکە/KCK هەوڵدەدەن کە بە و شێوەیە بەرپرسانی جێبەجێکار ڕەوانەی باشوور و سلێمانیی بکەن”.
میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە دەزگای میت شانە نهێنیەکانی لە چیای ئاسۆس و دەوروبەریدا ئامادە کردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە ناوچەکە و پەیوەندی لەگەڵ هاوکارە ناوخۆییەکاندا.
میت ئەوەی راگەیاندووە، ماهییە ئاچ، ناسراو بە ئادا ئیمراڵی، کە لە ساڵی 2014 دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە، ڕۆحا راسی، ناسراو بە ئیکین ڕۆژئاوا کە لە ساڵی 2015دا چووەتە ناو پەکەکە، لە ناوچەی گەڵاڵەی شاری سلێمانی هێرشیان کراوەتەسەر و گیانیان لەدەستداوە.