ئاوات شێخ جەناب ناچێتەوە بۆ وەزارەت و پێدەچێت دەستلەکار بکێشێتەوە

لڤین:
لە دوای کۆبونەوەکەی پەرلەمانی کوردستانەوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتەکەی و دووڕۆژە دەوامی نەكردووە و پێدەچێت دەستلەکار بکێشیتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی (درەو) بڵاویکردوەتەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیگەرانە لەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی هەموو بەرپرسیارێتی دۆخی خراپی دارایی هەرێمیان خستووەتە ئەستۆی ئەو.
ئاوات شێخ جەناب لە كۆبونەوەكەی پەرلەمانی كوردستاندا بە نیگەرانیەوە رایگەیاند “من هاتوومهته سهر سفرهی 30 ساڵی گهندهڵی ئهوهی كراوه لهسهردهمی من نهبووه”.
ئەگەری هەیە، ئاوات شێخ جەناب دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزارەتی دارایی رابگەیەنیت.
هەر لە كۆبونەوەكەی پەرلەمانی كوردستاندا خالید شوانی وەزیری هەرێم لە قسەكانیدا نیگەرانی خۆی لە رەخنەی پەرلەمانتارانی پارتی نیشانداو رایگەیاند بەرپرسیارێتی گەندەڵی هەڵناگرم و كێ گرێبەستیە نەوتیەكانی كردووە، ئەوە بەرپرسە.