سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی تەمەن 65 ساڵی کورددا جێبەجێ کرا

لڤین:

لە بەندیخانەی ئورمیە سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی تەمەن 65 ساڵی کورددا جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانی محەمەد تاهیر سولەیمانی، تەمەن 65 ساڵ، خەڵکی گوندی “دزەی مەرگەوەر” لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان محەمەد تاهیر، پێشتر لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر (هەڵگرتنی 10 کیلۆ مۆڕفین) دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو ماوەی چوار ساڵ لە بەندیخانەی مەهاباد راگیرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا سزای لەسێدارەدانی هەشت هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button