لیزا فەلەکەدین کاکەیی: حکومەت لێبڕینی 21ی موچەی وەک قەرز حساب کردووە

لڤین:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو سێ ملیار دۆلارەی حکومەتی هەرێم وەک قەرز حسابی کردووە پارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانە.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لە کۆتا دانیشتنی پەرلەمانیدا پرسی قەرز بووبە بابەتێکی دانیشتنەکە، و باس لەوە کرا کە پابەندییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم بە بڕی سێ ملیار و 82 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە، ئەمەش لە لایەن هەندێک پەرلەمانتارەوە تەفسیری ناڕاستی بۆکرا.

ئەو دەڵێت: کۆی گشتی پابەندییە داراییەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم تا رێککەوتی 30 ی نیسانی 2020 بریتی بووە لە 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار، ئەمەش پابەندیی داراییە نەک قەرز، چونکە لە ڕووی دەستووری وقانونیەوە وەرگرتنی قەرز دەسەڵاتێکی حصری فیدڕاڵیە، وحکومەتی هەرێم هیچ ڕێکەوتنێکی قەرزیی ئیمزا نەکردوە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەشی ئاشکرا کردووە “کۆی مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2020 (بەبێ لێبرینی ٪21) کە بڕەکەی دەکاتە سێ ملیار و 82 ملیۆن دۆلار وەک (مووچەی خەرجنەکراو) لە وەزارەتی دارایی تۆمار بکرێت، ئەم مەبلەغەش وەکو پابەندبوونێکی دارایی زیادبوو لەسەر پابەندییەکانی پێشووی ئەستۆی هەرێم”.

لیزا ئاشکراشی دەکات دۆسییەی پابەندییە داراییەکان تا ئێستا لە دیوانی چاودێری داراییە و پرۆسەی وردبینی تەواو نەبووە و موسادەقەی لەسەر نەکراوەو دەشڵێت: لە 30ی نیسانی 2020 ەوە تا ئێستا کابینەی نۆیەم هیچ قەرزێکی نەکردووە، و ئەو زیاد بوونە (لە 28 ملیار دۆلارەوە بۆ 31 ملیار دۆلار) تەنها پەیوەستە بە پابەندی دارایی شایستە ومافی پێنج مانگی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی سێ ملیار دۆلارە وئیزافە کراوە وهیچی تر.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button