داوای دەست بەسەردا گرتنی کەلوپەلی کەناڵەکانی NRT دەکرێت

لڤین:
لەسەر داوای کۆمپانیایەک ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر كەناڵەكانی NRT دەگیرێتە بەروو داوای دەستبەسەر داگرتنی كەلوپەلی كەناڵەكە دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی هەولێر، سەر بە وەزارەتی داد، نوسراوێک بە ژمارە 3373 لە بەرواری 27ی ئەم مانگە، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سلێمانی دەکات و لەسەر داوای کۆمپانیایەک داوادەکات، دەست بەسەر کەلوپەلی کەناڵەکانی (NRT HD)، (NRT2)، (NRT3) و (NRT4)دا بگیرێت.
لە نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی هەولێردا هاتووە: “خاوەن قەرز کۆمپانیای (mindpixle) وە قەرزار کۆمپانیای (نالیا) ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لەسەر داوای خاوەن قەرز بڕیاریدا بە گلدانەوەی کەلوپەلی کەناڵەکانی (NRT HD)، (NRT2)، (NRT3) و (NRT4)”.