وتەبێژی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لڤین:

وتەبێژی حکومەتی هەریم رەتیدەکاتەوە ئەو فڕۆکانەی هێرشیان کردە سەرگروپەکانی حەشدی شەعبی لە هەولێرەوە فڕیبن.

جوتیار عادل، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداء) بەناوی ئەحمەد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت “ئێمە ئەم قسانە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر  لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراب دەگەینن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “هەر هێرشەکی تر بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی ئەحمەد مکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە ڕێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button