مام ساڵح

لڤین: حاکم شێخ لەتیف

لەنوێژی بەیانیەوە حاسیبەم بەدەستەوەیە و حیسابی دەکەم، بابەتی ئەو 31 ملیار دۆلارەی گوایا قەرزە، لە بیر بردومەوە.

– ئەگەر تەنھا مووچە سافیەکەشی بۆ حیساب کەین 9 ملیۆن دینارە.

نۆ کەڕەت 200 دەکاتە ملیارێک و ھەشت سەد ملیۆن دینار، دابەشی 150 ھەزار دینار دەکاتە 120 دەفتەری چاوشین، تۆ بڵێ سەدا پەنجاشی بۆ پاشەکەوت کرابێ ھێشتا 60 دەفتەرۆکەی ھەر دەمێنێتەوە.

باشە دەبێ پێشتر ئیشی چیبووبێ؟

ئەرێ مووچەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی یوئێن چەندە؟

ئاخری خێر بێ، ئەزموون فێری کردوین ئەوانەی زۆر منەت دەکەن یان زۆر باسی نەزاھەت دەکەن زۆر خەتەرن، کفنەکەمان ھەر لەبیر دەبەنەوە.

میستەر عەبدوڵاش زۆر تڕومنەتی کرد و باسی دەوڵەمەندی و نەزاھەتی خۆی کرد، کەچی ھەر ئەوەندەمان زانی دای لەلایەکی وارەکە و ئیختیفای کرد.

بەڵام ئەلحەقی ھەرەشەکانی خەفیف تر بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button