وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: کەمبونەوەی کارەبا هەندێکی لەدەرەوەی توانای ئێمەیە

لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەمبونەوەی کارەبا هه‌ندێکی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و توانا و سنوری کاری وه‌زاره‌تی کاره‌بادایه، دەشڵێت فرۆشتنی کارەبا بە عێراق سودی بۆ ئەوان هەیە وەک وەزارەتی کارەبا.
ئومێد ئەحمەد، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: دۆخی کارەبا خراپه، ئێمه له وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر خه‌تین به‌به‌رده‌وامی له کۆبوونه‌وه و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند یه‌که‌یه‌ک به‌هۆی چاکسازییه‌وه ده‌رچووه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با به‌هۆکاری گرفتی ته‌کنیکی له‌ناکاو له‌چوار یه‌که‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه که یەکه‌کان که ده‌رچوون به‌توانای 400 مێگاواتی به‌کۆمباینه‌که‌شیه‌وه، واته به هه‌ڵمەکه‌شیه‌وه 600 میگاوات له سیسته‌م ده‌رچووه، له‌کاتێکدا که ئه‌وه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ شه‌پۆله گه‌رما نائاساییه‌که‌ی که ڕوویکرده هه‌رێمی کوردستان.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا جەختیکردەوە کەمبونەوەی کارەبای نیشتمانی هۆکارەکەی لە دەرەوەی ویستی وەزارەتی کارەبای هەرێمە لەو ڕووەوە وتی” به‌داخه‌وه هه‌ندێکی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و توانا و سنوری کاری وه‌زاره‌تی کاره‌بادایه، ئێمه که په‌ستانی غاز که‌م ده‌کات له ده‌رئه‌نجامدا لای هاوڵاتی لای هاوبه‌شانی کاره‌با ده‌که‌وێته‌وه که کاره‌با که‌م ده‌بێت، به‌ڵام خۆی له‌ڕاستیدا هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که وه‌زاره‌تی کاره‌با نییه، خزمه‌تگوزاری کاره‌با نییه به‌ڵکو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه‌یه، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نییه که کاره‌بای لێ به‌رهه‌م دێت”.
ئەو ئاماژەی بە توانای کارەبای نیشتیمانی کرد له 1-6 تاوه‌کو 15-6 و دەڵێت “له 18 بۆ 19 کاتژمێر کاره‌با هه‌بووه، له 15 ی مانگ به‌دواوه کاتێک که چوار یه‌که ده‌رده‌چێت وه‌کو باسمکرد به‌خۆی و کۆمباینه‌که‌یه‌وه 600 مێگا وات، وه له هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ش به‌ڕاسته‌وخۆ 400 مێگا وات ئه‌مه نزیکی 1000 مێگا وات توانای به‌رهه‌می %25 بۆ 30% ی ئه‌و به‌رهه‌مه بووه که هه‌بووه واته %25 بۆ 30% ی کاته‌کانی بوونی کاره‌با دێته‌خواره‌وه له‌کاتێکدا خواستیش 600 بۆ 700 مێگا وات سه‌رکه‌وتووه واته به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش کاره‌با دێته‌خواره‌وه.”
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە کە فرۆشتنی بەشێک لە کارەبای لە هەرێمی کوردستانەوە بەشارەکانی تر دەنگۆ بێت و جەختیکردەوە ئەوە ڕاستییە، روونیدەکاتەوە: له ماوه‌ی ڕابردوو، ئێمه ئیلتزاممان به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی به‌رهەمهێنانی وه‌به‌رهێن هه‌بووه، له ساڵی 2016 وه ئێمه ئه‌م ئیشه ده‌که‌ین وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێن که ته‌واو بوون پاره‌یان خه‌رج کردووه کاتێک که میگاواته‌که‌ی ئه‌وان به‌رهه‌م دێت له گرێبه‌سته‌که‌دا هاتووه ئێمه ده‌بێت وزه‌که‌یان لێبکڕین، پاره‌مان نه‌بووه وزه‌که‌یان لێبکڕین ئه‌وان وه‌ستاون که وه‌ستاون ده‌بێت، واته وزه‌که‌شیان لێنه‌کڕین ده‌بێت پاره‌یان بده‌ینێ بۆیه به‌ناچاری ده‌ستکراوه‌مان کردوون له‌وه‌ی که وزه بده‌ن به‌ده‌ره‌وه، ئێمە سودمان لەوە بینیووه، ئه‌وانیش سوودیان بینووه له‌ڕووی ماددیه‌وه ئه‌و سه‌رمایه‌ی که خه‌رجیان کردووه خستویانه‌ته گه‌ڕ، ئێمه کرێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی که داویانه به‌ده‌ره‌وه وه‌رمان گرتووه.
ئاماژەی بەوەشکرد بەو کۆمپانیایەیان وتووە هەرکات هەرێمی کوردستان توانای هەبوو لە ڕووی دارایی و سوتەمەنیەوە ئەوا کارەباکەیان بۆ هەرێم دەوێتەوە.
ئەو روونیدەکاتەوە ئەوانەی کارەبا دەفرۆشن “دوو وه‌به‌رهێن یان دوو لایه‌نی ده‌ره‌کین که چاوه‌ڕێی ناکه‌ن وه‌کو وه‌به‌رهێنه ناوخۆییه‌کان پاره‌یان پێ نه‌درێت، ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێنه‌درێت کاره‌باکه ده‌بڕن، ئه‌رکی ئێمه‌یه خزمه‌تکاری خه‌ڵکی خۆمانیین و 24 کاتژمێر کاره‌بایان بۆ دابین بکه‌ین به‌ڵام ئه‌و کاره‌بایه‌ی که ئێستا ده‌ڕوات خۆ کاره‌بای هاونیشتیمانی نییه”.