ئەفسەرێکی پلەبەرز نزیکەی دوو ملیار دیناری مووچەی برد و هەڵهات

لڤین:

ئەفسەرێكی پلە بەرزی سوپای عێراق مووچەی ئەم مانگەی تەواوی فەرمانبەران و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی برد و بەرەو توركیا هەڵهات.

میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، ئەفسەرێك بەپلەی عەقید لەبەڕێوەبەرایەتی كاروباری بەرگری، سەر بەوەزارەتی بەرگری عێراق بەناوی (خالید جاسم موحەمەد مەفرەجی) هەستاوە بە دزینی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتیەكەی، كە بڕەكەی نزیکەی دوو ملیار دینارە و پاشان بەرەو تورکیا هەڵهاتووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو ئەفسەرە دانیشتووی گەڕەكی (شۆراو)ە لە شاری کەرکوک، بەڵام دەوامی لە کەرکوک نەبووە، پێشوتر خێزانەکەی ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کردووە، دوای وەرگرتنی مووچەکە خۆشی بەرە و ئەو وڵاتە ھەڵھاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button