نرخی نەوت بەرزبوەوە

لڤین:
ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت چوەوە سەر و 75 دۆلار.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی 74 دۆلار دابەزیی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 10 سەنتە، هاوکات نەوتی ئەمەریکی (تەکساس) بە 73 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و ماوەی چەند ڕۆژێکیشە، نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەر و 75 دۆلارە و هەندێک جار دابەزینی کەم بەخوە دەبینێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نەوت یەکەم جارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.