داھات و خەرجی نەوت و گرفتەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا

لڤین:عەلی حەمە ساڵح

لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆی بەرھەمی نەوتی ھەرێمی کوردستان( ١٦٥ ملیۆن و ٥٩٩ ھەزارو ٦٦١ ھەزار ) بەرمیل بوە.. تێکڕای نرخی نەوتی برێنت بۆ بەرمیلێک ٤١.٧٥ دۆلار و تێکڕای سۆمۆش ٣٨.٤١٠ دۆلارو بوە
حکومەتی ھەرێم تێکڕای بەرمیلێکی بە ٢٨.١٠٠ فرۆشتوە.
واتە: ١٠ دۆلار کەمتر لە سۆمۆ نەوتی ھەرێم فرۆشراوە.
.. بەھۆی زۆری خەرجی و کرێی بۆری لەم بڕەیەش سافی داھات بۆ ھەر بەرمیلێک ماوەتەوە ١٠ دۆلارە…
واتە: تەنیا ٣٥٪‏ فرۆشتن وەک داھاتی کۆتایی
ئەمەش ئاماژیەکی خراپە، ئەنجامی گرێبەستی خراپ و گەندەڵی ڕێکخراوە..
سەرنجەکان
یەک: پوختەی داھات کە لە نەوتی ٢٠٢٠ دا ماوەتەوە (١.٦٨٨) ملیار دۆلارە، کە ٣٧٪‏ داھاتی نەوت دەکات..
دوو: خەرجی و قازانجی کۆمپانیای نەوتی (١.٧٦٠) ملیار دۆلارە، کە ٣٩٠٣١٪‏ دەکات. ئەم بڕە زۆرە بەو پێیەی نزیکەی ٣٥٪‏ نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەیەو پاڵاوگەی کار بەڕێوەی دەبات و کێڵگەیەکی ئامادەبوەو فراوانکردن و پیشخستنی تێداکراوە..
خەرجی تێچونی بەرھەمھێنان پێوستی بە پێداچونەوەیە..
سێ: زۆری کرێی بۆری
دەتواندرا بۆری نەوت لە سنوری کوردستان موڵکی حکومەتی ھەرێم بێت، بەداخەوە ٤٠٪‏ درا بە کۆمپانیای کارو ٦٠٪‏ بە یەک ملیارو ٧٠٠ ملیۆن فرۆشرا بە روسنەفت.. ئێستاش ساڵانە برە پارەیەکی زۆر وەک کرێی بۆری خەرجدەکرێت..
ھەرچەندە ڕووبەری بۆری نەوتی کوردستان لە سنوری تورکیا زۆر زۆر زیاترە لە کوردستان بەڵام کرێی بۆری لە سنوری ھەرێمی کوردستان دووھێندەی کرێی بۆریە لە تورکیا!
کرێی بۆری کوردستان( کارو و ڕوسنەفت) ٦٥٤ ملیۆن دۆلار ، کە ١٤.٦٪‏ دەکات
چوار: کرێی بۆری بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی ٣٠٤ ملیۆن دۆلار، کە ٦.٧٪‏ دەکات
پێنج: خەرجی و تێچونەکانی دیکەی وەزارەت ٨٠ ملیۆن دۆلار کە ١.٧٨٪‏ دەکات.
تێبینی:
-حکومەتی ھەرێم بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی تورکیا داوەتەوە ٢٤ ملیۆن دۆلاریشی بۆ کارەبا خەرجکردوە لە نێو ئەو ٣٧٪‏ ی داھاتەدا ئەژمارمان کردوە..
– بۆ زیادکردنی داھات بە فرۆشتنی نەوت بە پێشەکی و گۆڕانکاری لە ڕەسیدی کڕیارەکان حکومەت دوو بڕە پارەی وەرگرتوە(٤١٥ ملیۆن دۆلار) و ( ٣٦٥ ملیۆن دۆلار) ئەمە وەک داھاتی نەوت بۆ ٢٠٢٠ ئەژمار ناکرێت و دەچێتە خانەی قەرز .
-کۆی قەرزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کڕیارەکانی نەوت لە کۆتایی ٢٠١٩ دا( ٣,٤٤١,٢٩٦ ) سێ ملیارو چوار سەدو چل و یەک ملیۆن و ٢٩٦ ھەزار دۆلار بوە، بەڵام لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا بووە بە ( ٤٫٢١٣٫١٥٩)
واتە: قەرزاری حکومەت بەرامبەر بە کڕیارانی نەوت( ٧٧١ ملیۆن ) دۆلار زیادی کردوە..
– تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ( ٢٩٤ ملیۆن دۆلار)ی پارەی نەوتی ھەرێم لە بانکەکانی لوبنان کۆت و بەندی لەسەرەو ھەرێم ناتوانێت بەکاریبھێنێت.
– بڕی ( ٨ ملیۆن و ٢٤٥ ھەزار ) بەرمیل نەوت پاڵێوراوە، بەڵام ھیچ ڕونکردنەوەیەک لە بارەی داھاتەکەی نیە!!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button