لاهور شێخ جەنگی:

جەخت لەو دەستپێشخەریانە دەکەین كە ئامانج لێیان زاڵبوونە بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رێگری لە بەرەوپێشچوون دەكەن

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک،ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی عومەر شێخمووس، تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانمان کرد.”

هاوسەرۆک ئاماژەی بەوەیش داوە،” لە دیدارێکدا کە دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ئامادەی بوو بە گەرمی پیرۆزباییمان ئاڕاستەی عومەر شێخمووس کرد بە بۆنەى بەدەستهێنانى دکتۆراى فەخرى، کە لە لایەن زانکۆی کۆیە له بەرامبەر توانا و ماندووبوونی ده‌یان ساڵه‌ی له‌ سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیدا پێی بەخشرا.”

لاهور شێخ جەنگی ڕایشیگەیاندووە،” لە دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی ئێستا و ئەو ئاڵەنگاریانەش تاووتوێ‌ كرا كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان و عێراق بوونەتەوە، و جەختیش كرایەوە لەسەر ئەو دەستپێشخەریانەی كە ئامانج لێیان زاڵبوونە بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رێگری لە بەرەوپێشچوون دەكەن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button