تەرمێک لە ناو بازاڕی دهۆک دۆزرایەوە

لڤین:

لە ناو بازاری شاری دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستدا و تا ئێستایش کەس و کارەکەی دیار نییە و پۆلیس داوادەکات هەرکەس دەیناسێت کەسوکارى ئاگادار بکاتەوە.

پۆلیسی دهۆک، ئێوارەی ئەمڕۆ ( سێ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کردووە،” پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی حاڵەتێکی بێهۆشی کەسێک لە نزیک فولکەی مەم و زین، دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کەسەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد، بەڵام گیانی لەدەستدا بوو.”

پۆلیس ئاماژەی بەوەیشکردووە،” کەسەکە خاوەن پێداویستى تایبەتە و بەوە ناسرابوو کە بەردەوام لەناو بازاڕى دهۆکدا دەگەڕا و کاغەزێکى لەدەستدا بووە، بەڵام هیچی لەسەر نەنوسراوە.”

لە کۆتایدا جەخت لەوەیش کراوەتەوە،” ئەو کەسە هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە، هەرکەسێک دەیناسێت کەسوکارى ئاگادار بکاتەوە چونکە هێشتا تەرمەکەى لە پزیشکى دادى پارێزگاى دهۆکە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button