کارەبای هەرێم ئاسایی دەبێتەوە

لڤین:

وەزارەتی کارەبای هەرێم ، ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندرایەوە وبارودۆخی بەرهەمهێنانی کارەباش ئاسایی بووەتەوە.

ئه‌مڕۆ ( سێ شه‌ممه‌، ٢٩ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ ) وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە،”پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کێشەی پەستانی گازی سروشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەر کرا و، بارودۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا، ئاماژهی به‌وه‌شداوە،” کە ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندرایەوە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،” بەهۆی ئەم کارە کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەبێ و ئەم هەوڵەی تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، کاریگەری بەسەر ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا دەبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button