دەوامی تەواو بەرامبەر مووچەی تەواو

لڤین:

بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەوامی تەواو بەرامبەر مووچەی تەواوەتی بێ لێبڕێن بێت

بەپێ ئەو بەڵگەنامانەی کە وێنەیەکیان دەست ( لڤین )کەوتووە،ئەمڕۆ ( ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ١٨ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەکەن کە ئەنجومەنی پارێزگا بڕیارێک دەربکات کە دەوامی فەرمانبەران بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت.

ئاماژەبەوە دراوە کە،” پاڵپشت بە بڕگەی ( ٨ ) لە ماددەی شەشەم، هەروەها بڕگەی ( ٣ ) لە ماددەی نۆزدە، لە یاسایی ژمارە ( ٣ ) ی ساڵی ٢٠٠٩، ئاماژە بە فشاری بەشێک لە بەڕێوەبەرەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە دەوامی تەواوەتی و بایکۆتی فەرمانبەرانی چەند بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک ئەم ئەندامانەی کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە:.

١- دەوامی تەواو بەرامبەر مووچەی تەواوەتی بێ لێبڕێن بێت. هەرکات مووچە تەواوەتی ماوەی ( ٣٠ ) ڕۆژ جارێک درایە فەرمانبەران ئەو کات داوایەکی لەو جۆرە بکرێت.

٢- تاکو تێپەڕینی مەترسیەکانی کۆرۆنا یاخود پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەسەرجەم فەرمانبەران، داوایەکی لەوجۆرە نەکرێت چونکە بەشێکە لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

٣- بەڕێوەبەری فەرمانگە و لێپرسراوی بەش و هۆبەکان بەرپرسن لە دابەشکردنی ڕۆژانی دەوامی فەرمانبەران تاکو مامەڵەی هاووڵاتیان دوا نەکەوێت.

 

لە کۆتایدا هاتووە،” ئاماژە بە بڕگە و ماددەکانی سەرەوە داو دەکەین ئەنجومەنی پارێزگا بڕیارێک دەربکات کە دەوام بەشێوەی تەناوب وەک ماوەی ڕابردوو بەردەوام بێت تاکو بەدیهاتنی خاڵەکانی یەکەم و دووەمی ئەم یاداشتە، هیچ بەڕێوبەر و بەرپرسێکی ئیداری فشاری دەوامی تەواو لە فەرماندەران نەکات”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button