بە وێنە.. ئیسرائیل بەفەرمی باڵیۆزخانەی خۆی لە ئیمارات کردەوە

لڤین:
یائیر لابید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گەیشتە ئیمارات و یەکەمین باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە وڵاتانی کەنداو لە ئەبوزەبی کردەوە.
دوای کەمتر لە ساڵێک لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆ یائیر لابید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د سایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه پێشوازیلێكرا.
میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، یه‌كه‌مین جاره به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل به فه‌رمیی سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات، لای خۆشیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی رایگه‌یاند: “سوپاس بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه”.
یائیر لابید راشیگه‌یاند: “دوای (30) ساڵ له كاری دیپلۆماسی، ئێمه مێژوو دروست ده‌كه‌ین، شانازییه بۆ من كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئیمارات، كاتێك ئاڵای (شین و سپی) وڵاته‌كه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی بینی، دڵخۆشبووم”
ساڵی ڕابردو و بەسەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، جگە لە وڵاتی ئیمارات، چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل‌دا ئاسایی کردەوە.