دوو بەرپرسی پێشووی پۆلیس فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوو

لڤین:
لە لایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری پۆلیس و یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک دەرچوو.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد “تیمی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی لە كەركوك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دوو ئه‌فسه‌ری پارێزگاكە دەركردووە، كە یه‌كێك له‌و دوو ئه‌فسه‌ره باڵایه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك خزمه‌تی كردوو‌ە”.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی ئاماژەی بەوەشكردوە، فه‌رمانه‌كه بۆ هەریەكە لە عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پێشووتری پۆلیس و لیوا تۆرهان عەبدولڕەحمان یاریدەدەری پێشووی بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بەپێی ماددەی 340 –ی یاسای سزادانی عێراقی، کە تۆمەتبارکراون بە ڕادەستنەکردنەوەی چەک و سەروەتی گشتی دەركراوە.