عالیە نسەیف: سزادانی چالاكوانانی بادینان پێچەوانەی دەستوری عێراقە

لڤین:

عالیە نسەیف، لەسەر سزادانی رۆژنامەوانان و چالاكوانانی بادینان، هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، سزادانیان پێچەوانەی دەستوریی عێراقییە و داواش لە مەسرور بارزانی دەكات ئازادییان بكات.

عالیە نسەیف، ئەندامی ئەنجمەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە سزادانی رۆژنامەوانان و چالاكوانانی بادینان، ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو تێبینیانەی لەسەر چۆنێتی دادگایی كردنی رۆژنامەوانان و چالاكوانانی بادینان تۆمار كراون و سەرەڕای دەستگیركردنیان و سزادانی نادادپەروەرانەیان، ئەو سزایە پێشێلكردنی دەستوری عێراقییە كە ئازادی ڕادەربڕینی دەستبەركردووە.

ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردووەتەوە، پێمانوایە دەركردنی لێبوردن بۆیان و پێدانی دەرفەتێك پێیان گرنگە، چونكە هێشتا گەنجن و هیچ تاوانێكیان ئەنجام نەداوە، دەشڵێت، دەزانین كە بڕیاری لێبوردنی تایبەت پێویستە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەربكرێت، هەروەها دەشزانین كە ناوبراو هەڵوێستی ئیجابییە و ئامادەیە لێبوردن دەربكات، بەڵام ئەو كارە ناكات ئەگەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رەزامەند نەبێت، بۆیە داوا دەكەین وەك رێزێك لە دەستوری عێراقی و بەزەییەك بە كەسوكاریاندا لێبوردنیان بۆ دەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button