لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

له‌ قه‌زای كه‌لار ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك و پایسكیلێكدا ڕوویدا و بەهۆیەوە مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ گیانی لە دەستداوە.

هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ‌، ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا له‌ قه‌ڵای شێروانه‌وه‌ به‌ئاراسته‌ی فلكه‌ی ناوشار هاتووه‌، له‌گه‌ڵ پاسكیل سوارێكدا پێكیانداداوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕۆشتوه‌ته‌ سایدی به‌رامبه‌ر، پاسكیلسواره‌كه‌ مێرد منداڵێكی له‌دایكبووی 2009یه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی لە دەستداوە‌.

لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button