ئەمڕۆ دابەشكردنی ئاو لە هەولێر ئاسایی دەبێتەوە

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، بۆریی ئیفراز 3 چاككراوەتەوە و ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لە هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.

بەهۆی شكانی بۆریی ئاوی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر، بەشێك لە گەڕەكەكانی شارەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بوو کێشەی کەم ئاویان هەبوو، لەو چوارچێوەیەدا،  وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، “بۆریی ئیفراز 3 چاككرایەوە و ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “لە چەند كاتژمێری رابردووشدا بۆریی ئیفراز3 لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوەی ئاوی هەولێر چاككرایەوە و ئەمڕۆش پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەك و شوێنانەی بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە بێ ئاو ببوون، ئاسایی دەبێتەوە و ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە بەو گەڕەك و شوێنانەی بێئاو ببوون”.

پرۆژەی ئیفراز3 ڕێژەیەكی زۆری ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر دابین دەكات، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button