هاوڵاتیانی سنوری قەزای دوکان دووبارە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە

لڤین:

ئەمڕۆ جارێکی دیکە دانیشتوانی ژمارەیەك لە گوندەكانی سەر بە قەزای دوكان دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و ڕێگای سەرەكی سلێمانی – دوكانیان داخستەوە.

هاوڵاتیانی ئەو گوندانە بەهۆی كەمی كارەبا و نەبوونی خزمەتگوزارییەكانەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن تاكو داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ڕێگاكە ناكەنەوە.

دوێنێش هاوڵاتیانی ئەو گوندانە خۆپیشاندنی ناڕازەیەتیان بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێگای سەرەكی سلێمانی – دوكانیان داخست.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button