حکومەتی هەرێم لەمەودوا باج لە شوێنە گەشتیارییەکان وەردەگرێت

لڤین:
بەپێی نوسراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەمەودوا به ڕێژه‌ی 10% باج لەو شوێنە گەشتیارییانە وەردەگیرێت كه له چوار ئه‌ستێره زیاترن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی دەرکردنی ڕێنماییەکەوە کە 24ی ئەم مانگە دەرچووە و واژووی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر كراوه و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، تێیدا باس له وه‌رگرتنی باجی فرۆشراوه‌كان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات.
بەگوێرەی ڕێنماییەکەی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی لێبڕینی ڕاسته‌وخۆ، به‌رپرسیاری وه‌رگرتنی باجی فرۆشراوه‌كانه به ڕێژه‌ی 10% له به‌های سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی هۆتێل، مۆتێل، چێشتخانه، كافتریا، باڕ و یانه‌ی شه‌وانه و شوێنی هاوشێوه‌یان كه له چوار ئه‌ستێره به‌سه‌ره‌وه‌ن.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی داراییدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە “ڕێنماییه‌كەی پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ژماره 96 له 10ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2012ه‌وه خاڵی نۆ، باجی فرۆشتن ده‌خرێته سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی له چوار ئه‌ستێره زیاترن”.