نرخی نەوت دابەزی

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 43 سەنتە.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 74 دۆلار و 43 سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە، هاوکات نەوتی ئەمەریکی (تەکساس) بە 72 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و ماوەی چەند ڕۆژێکیشە، نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەر و 75 دۆلارە ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نەوت یەکەم جارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button