لە سلێمانی هاوڵاتییەک بە دەسڕێژی گوللـە کوژرا

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە گەڕەکی سروشت، لە نزیک شاری سپی لە سلێمانی، لەلایەن کەسێکەوە لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
لەبارەی ڕووداوەکەوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا تیمەکانیان لە شوێنی ڕوداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکە خاوەنی بەنزینخانەی (شەن)ە لە نزیک شاری سپی و لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدابووە و تەقەی لێکراوە و فیشەکێک بەر سەری کەوتووە.