پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

لڤین:

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبێتەوە و دەنگ بە چەند پرۆژەیەک بدرێت.

بەپێی خشتەی كاری كۆبوونەوەكە لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگ لەسەر ئەندامانی دادگای پێداچونەوەی فیدڕاڵی دەدرێت و پاشان دەنگ لەسەر پڕۆژەپێشنیازی پارێزگاری لە مافەكانی فەرمانبەران دەدرێت.

هەر بەپێی خشتەی كاری كۆبوونەوەكە، بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای یانە وەرزشیەكانیش بدرێت، لەبەشێکی دیکەشدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button