لە سنوری کەرکوک ژمارەیەک شوێنی داعش لەناوبران

لڤین:
دره‌نگانی شه‌وی رابردو، هێزه‌كانی ئەمنییەکانی حكومه‌تی عێراق، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، سێ مۆڵگه و حه‌شارگەیەکی چه‌كدارانی داعشیان له باشوری كه‌ركوك كرده ئامانج و لە خاپوری کردن.
لەو بارەیەوە شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگریی و تیمه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، له‌ناوچه‌ی (ئه‌بو ششه‌حمه) و ناوچه‌كانی سنوری ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، سێ مۆڵگه و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان كرده ئامانج.
شانەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئه‌و سێ مۆڵگه‌یه‌ی ته‌قێندراونه‌ته‌وه، بابه‌تی خۆراكی و كۆمه‌ڵێكی زۆر كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگی چه‌كدارانی داعشیان تێدابووه و ده‌ستیش به‌سه‌ر دوو ماتۆڕسكیلیشدا گرتووه، سه‌رجه‌م مادده و كه‌لوپه‌له‌كانیش له‌لایه‌ن تیمێكی ئه‌ندازیاریه‌وه له‌ناوبراون.